ئەنقەرە
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز لهبارهی ناردنی نهوتی ههرێمی كوردستان بۆ بازاڕهكانی جیهان گوتی: "بڕیاربوو رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان روانەی بەندەری جەیھان بکرێت، بەڵام حاڵی حازر ئەو رێژەیە بۆ ٢٤٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە و دوێنێ ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت روانەی بازاڕەکانی جیھان کراوە و ٢٥مین کەشتی لەوێ بار کرا."
یڵدز لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئین تیڤیدا وەلامی پرسیارەکانی دایەوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی داعشەوە گوتی: "داعش نەتەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە سەرانسەری عێراق ئارامی و ئاسایشی ئەو وڵاتەی خستووتە ژێر مەترسییەوە و حاڵی حازر بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان ئەنقەرە، بەغدا و ھەولێر بارودۆخەکە ئاسایی بۆتەوە، بەڵام ھەڕەشەکانی ئەم دوایەی داعش بوونە ھۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر پڕۆژە ئابووریی و وزەییەکاندا. ئەو کەسانەی سەرەتا لە دژی ئمیزاکردنی ئەو رێککەوتنانە بوون، ئێستا تێدەگەن کە ئەو رێککەوتنانە چەندە بە سوودن. چونکە رێککەوتنەکان ئەوە دەسەلمێنن کە نەوتی عێراق لەکوێ دەربھێنرێت ھی ھەموو عێراقە و نەوتی کوردستانیش تەنیا ھی کوردستان نییە و ھی ھەمووی عێراقە."
یڵدز له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "ھەبوونی تیرۆریستانی داعش لە موسڵ و دەورووبەری کەرکوک کاریگەری لەسەر پڕۆژە جیاجیاکان لەو ناوچەیە کردووە، بەڵام ناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا و روانەکردنی بۆ بازاڕە جیھانییەکان بەبێ کێشە بەردەوامە. چەند کێڵگەیەکی نەوتی سەرەتا کەوتبوونە دەستی داعش، بەڵام لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراونەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی زیاد بوونی رێژەی ھەناردە کردنی نەوت كه پێشتر رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل روانە دەکرا، بەڵام حاڵی حازر ئەو رێژەیە بۆ ٢٤٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و دوێنێ نزیکەی ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بارکراوە و ٢٥همین کەشتیش بەڕێکەوتووە و بۆ ئەوەی بەبێ کێشە و گرفت بگاتە شوێنی مەبەست و به بههای ١.٥ ملیار دۆلارە. لەم رۆژانەدا کە پێویستی عێراق بەداھاتی زیاتر ھەیە تورکیاش ئامادەیە حەفت ئەوەندەی ئەو رێژەیە کە لەم رۆژانە ھەناردە دەکات، بنێرێته بازاڕهكانی جیهان."
یڵدز لە وەڵامی لێدوانەکانی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە باکۆ کە گوتبووی (ناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا بۆ قۆناغی چارەسەری ئاسانکاری دەکات و ئەگەر بێتۆ تورکیا ھەڵوێستێکی ستراتیژیکی نەنوێنێت ئەوا قۆناغی چارەسەری تووشی کێشەو گرفت دەبێت) گوتی: "بەلای منەوە ئەو جۆرە شرۆڤەکردنانە راست نین، چونکە ھەڵوێستی ستراتیژیکی تورکیا روون و ئاشکرایە و ھەڵوێستی تورکیا تەنیا لە بەرامبەر کۆبانێ نییە، بەڵکو لە بەرامبەر ھەمووی سوریایە."