لاگۆس
توندوتیژییەکانی چه‌كدارانی تیرۆریستی بۆكۆ حه‌رام لە نایجیریا بەردەوامە و له ویلایه‌تی ئاداماوای باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئەو وڵاتە، 60 ئافره‌تیان رفاندووە.
شایەتێک به‌ناوی ئیلیاسو ئادامو به ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له كاتێكدا حكوومه‌تی نایجیریا ئاهه‌نگی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام ده‌گێڕا، ئه‌ندامانی رێكخراوی بۆكۆ حه‌رام كه له خۆزاوه هاتبوون رۆژی شه‌ممه له واگا مانگۆرۆ 40 و له گارتاش 20 ئافره‌تیان رفاند". ئادامو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو خه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌داچوون كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستدا له حەشارگەیان هاتنه‌ده‌ره‌وه، چونكه بۆكۆحه‌رام دۆخه‌كه‌ی قۆسته‌وه و په‌لاماره‌كانی ده‌ست پێ كرد.
نورا ساڵیحو كه خه‌ڵكی واگا مانگۆرۆیه باسی له‌وه كرد چه‌كدارانی بۆكۆحه‌رام له شارۆچكه‌كه‌دا بهلانیكهمهوه 20 ئافره‌تیان رفاندووه. له‌و باره‌یه‌وه سوپای نایجیریا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌رانی حكوومه‌تی نایجیریا و رێكخراوی تیرۆریستی بۆكۆحه‌رام لە کۆبوونەوەیەکدا دۆسیەی ئازاد كردنی ئه‌و كچه قوتابیه ڕفێندراوانهیان کردەوە كه ژماره‌یان له 200 كه‌س زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ئامانجی پشتیوانی له بەردەوامیی ئەو گفتوگۆیانه و بەمەبەستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
له كاتێكدا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته به گومانه‌وه له‌و ئاگربه‌سته ده‌ڕوانرا، پاش راگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه چه‌كدارانی بۆكۆحه‌رام له ویلایه‌تی بۆرۆنای باكووری خۆرهه‌ڵاتی نایجیریا، په‌لاماری دوو گوندیان دا و هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌وڵی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رامه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی شاری دامبۆوا لانیکەم 28 كه‌س كوژران.