Hakan Ceyhan Aydoğan,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
13 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ:
- "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه، رووسیا ئاماده‌ی هاریكاری بنیاتنه‌ره. ئومێده‌وارین ئه‌و كاته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆمان ته‌رخان كرد به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت و، ئه‌مریكاش به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو هه‌ڵبنێت".
- "(هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له ئیدلب) نامانه‌وێت كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌ین، یان كه‌س بپاریزین. پێداگرین له‌وه‌ی رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هاریكاری له سووریا و، ئاماده‌ن رێككه‌وتنی ئاسایشی ئاسمانی كه تاك لایه‌نانه ههڵیانپهساردووه بگه‌ڕێننه‌وه.
دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن له مۆسكۆ، لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا روونكردنه‌وه‌یدا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ورد و روونیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌ته جیهانییه‌كان ئه‌نجامداوه.
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-رووسیا له ئارامترین قۆناغدا نییه و، گوتی: "زۆر كێشه هه‌یه كه له حكوومه‌تی پێشووی ئه‌مریكاوه ماوه‌ته‌وه. پێویسته هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئه‌مریكی هه‌نگاو هه‌ڵبنێت ئه‌وا ئاماده‌ین هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ین. ده‌بینین كه هه‌وڵ هه‌یه بۆ تێكدانی هاریكارییمان و زیادبوونی ململانێ. به‌ڵام میژوو ده‌ریده‌خات كه كاتێک هه‌ردوو وڵات هاریكاریان كردووه هه‌موو جیهان سوودی بینیوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه، رووسیا ئاماده‌ی هاریكاری بنیاتنه‌ره و، گوتی: "ئومێده‌وارین ئه‌و كاته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆمان ته‌رخان كرد به‌هه‌ده‌رنه‌چێت و، ئه‌مریكاش به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو هه‌ڵبنێت".
لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی تیله‌رسن، باسیان له بابه‌ته‌كانی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی خان شه‌یخونی ئیدلب و، هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی رژێم كردووه.
سێرگی لاڤرۆڤ بۆچوونی وڵاته‌كه‌ی دووباره خسته‌وه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر لێكۆڵینه‌وه بكرێت له هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی ئیدلب و، گوتی: "نامانه‌وێت كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌ین، یان كه‌س بپارێزین. پێداگرین له‌وه‌ی رووداوه‌كان به شێوه‌یه‌كی گونجاو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له رووداوه‌كه، پێمانوایه ئه‌و خستنه‌ڕووی پرۆژه بڕیاری تۆمه‌تباركردنی حكوومه‌تی دیمه‌شق به‌سوود نابێت".
لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لەبارەی ئەنجامدانی هێرش بە چەکی کیمیاوی لە ئیدلب لەلایەن ئەو فڕۆکانە‌ی لە بنکەی سەربازی ئاسمانی شەعیراتەوە بەرزبوونەتەوە و، گوتی: "بینیمان کە ئەمریکاش ئامادەی پشتگیرییە لەمەدا".
لاڤرۆڤ داکۆکی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لەبارەی ئیدلبەوە بەڵگەی نەخستووەتە روو. لە وەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئەگەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریان خست کە رژێمی بەشار ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە، ئایا هەڵوێستی رووسیا چۆن دەبێت؟ لاڤرۆڤ لە وەڵامدا، گوتی: "بە فاڵگرتنەوەوە خۆمان سەرقاڵ ناکەین".
لاڤرۆڤ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەبارەی رەوشی سووریاوە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و، گوتی: "سەرۆک پوتین ئەوەی خستە روو کە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لەگەڵ ئەمریکا و ئامادەن بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئاسایشی ئاسمانی لە سووریا. بەردەوام دەبین لە ئامانجی هاوبەشمان لەگەڵ ئەمریکا کە بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەیە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی لەبارەی رەوشی لیبیا، یەمەن، ئیسرائیل-فەلەستین و ئەفغانستان، ئەوەیشی خستە روو کە لەبارەی رەوشی ئۆکراینایشەوە هاوڕان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی مینسک.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشی نیمچەدوورگەی کۆریایشیان کردووە، رایشیگەیاند گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش لەمبارەیەوە.
لاڤرۆڤ لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئاماژە بەوە دا کە دەنگۆی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەنها لێدوان بوون و هیچ بەڵگەیەکیان نەبینیووە لەمبارەیەوە.
تیلەرسن لە میانی ئەنجامدانی یەکەم سەردانی بۆ رووسیا وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و هاوتا رووسیەکەی لاڤرۆڤ کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین نزیکەی دوو کاتژمێر و لەگەڵ لاڤرۆڤیش پێنج کاتژمێری خایاند.