Mehmet Nuri Uçar
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
عەدەن - AA
كۆمەڵەى خاچى سوورى نێودەوڵەتى (ICRC)، ئاشكرايكرد كە، دوو لەسەر سێى يەمەنييەكان لە ئاسايش، ئاوى خاوێن و خزمەتگوزارييە تەندروستييەكان بێ بەشن.
ICRC، لە رێگەى تويتەرەو، رايگەياند "دوو لە هەر سێ كەسى يەمەن بێ بەشن لە ئاوى خاوێن و خزمەتگوزارى تەندروستى".
روونكردنەوەكە، جەختى لەوە كردەوە كە لە كاتێكدا مەترسييەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا هێشتا بەردەوامە، دابينكردنى ئاوى خاوێن بۆ يەمەنييەكان لە هەموو كاتێكى ديكە گرنگترە.
بەهۆى بەردەوام بوونى شەڕ و پێكدادانەكانى يەمەن تۆڕەكانى ئاوى و ئاوەڕۆ زيانى گەورەيان بەركەوتووە و بەدەستهێنانى ئاوى خواردنەوە يەكێكە لە گرفتە سەرەكييەكانى دانيشتوانى وڵاتەكە.