Ali Cura
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
مۆسكۆ – AA
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین؛ سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان له مۆسكۆ له‌باره‌ی ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ ده‌ستی پێكرد.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه كۆشكی كرێملین رایگه‌یاند كه پوتین سوپاسی هه‌ریه‌ك له عه‌لیێڤ و پاشینیان'ی كردووه به‌هۆی چوونیان بۆ مۆسكۆ.
پوتین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رووسیا رۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌گێڕێت له پرسی قه‌ره‌باغدا و ئامانجی ئه‌وه‌یه ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ بكرێت و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه و گووتوویه‌تی: "ئێستا ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوان ئه‌رمینیان و ئازه‌ربایجان به ته‌واوی جێبهجه ده‌كرێت. ره‌وشی قه‌ره‌باغ ئارامه و ٤٨ هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ته‌واوی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی رووسیا ناویه‌تی، به ره‌چاوكردنی پره‌نسیپه‌كانی گروپی مینسكی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی و ئاسایشی ئه‌ورووپا بووه".