06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
قودس – AA
جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، زیانیان به ١٣ ئۆتۆمبێلی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌یاند و دروشمی رهگهزپهرستانهیشیان له‌سه‌ر دیواری ژماره‌یه‌ك ماڵ نووسی.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە ژماره‌یه‌ك له جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان شه‌وی رابردوو ههڵیانكوتاوەتە سه‌ر شاره‌دێی كیرا سه‌ربه شاری سالفیت و زیانیان به ١٣ ئۆتۆمبێلی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌یاندووە و دروشمی رهگهزپهرستانهیشیان دژبه عه‌ره‌ب به زمانی عیبری له‌سه‌ر دیواری ژماره‌یه‌ك ماڵ نووسیووە.
"باج پێدان" كه رێكخراوی جووله‌كه پهڕگیرهكانه به‌وه ناسراوه موڵك و ماڵی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، جگه له قودسی رۆژهه‌ڵات و كه‌ناری رۆژئاوا-ی داگیركراو له گوند و شاره‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش له ئیسرائیل هێرشی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
نزیكه‌ی ٢٥٠ یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشین له كه‌ناری رۆژئاوا هەیە كه له ١٩٦٧ه‌وه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه.
زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار جووله‌كه له‌و یه‌كانه‌دا ده‌ژین و بوونه‌ته هۆی سهختتركردنی ژیانی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له‌وێ ده‌ژین.
به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌واوی ئه‌و یه‌كه جوولهكهنشینانهی له‌سه‌ر خاكی داگیركراو بونیاتنراون، نایاسایین.