Bayram Altuğ
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
جنێڤ - AA
كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زه‌ید ره‌عد ئه‌لحوسه‌ین، سه‌باره‌ت به هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، رایگه‌یاند: "وه‌ڵامی جیهان چی بوو؟ گوته‌ی به‌تاڵ، ئیدانه‌كردنی لاواز و ئه‌نجوومه‌نێكی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیفلیچ به به‌كارهێنانی ڤیتۆ".
ئه‌لحوسه‌ین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هێرشه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو كرایه سه‌ر دومان جارێكی دیكه نیشانی‌دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێ توانایه له به‌رگرتن به‌و جۆره هێرشه كیمیاییانه له سووریا.
رژێمی سووریا، له 8ی نیساندا، به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل له شارۆچكه‌ی دوما، كه كۆتا خاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، به‌و هۆیه‌شه‌وه 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.