Muhammet Tarhan
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "ھەڵوێستی لایەنگیرانە و نایاسایی کە لە کۆتاییەکانی لوتکەی یەکێتیی ئەورووپا بە تایبەت لەبارەی قوبرس، رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دەریای ئیجە و ناوچەکە نوێندرا کە زۆربەی یەکێتیی ئەورووپا بە دڵی نەبوو، رەت دەکەینەوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەنجامی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا کە لە ١٠-١١ی کانوونی دووەم ئەنجامدرا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە ئەنجامەکانی لوتکەکە گرتووە و دەڵێت: "ھەڵوێستی لایەنگیرانە و نایاسایی کە لە کۆتاییەکانی لوتکەی یەکێتیی ئەورووپا بە تایبەت لەبارەی قوبرس، رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دەریای ئیجە و ناوچەکە نوێندرا کە زۆربەی یەکێتیی ئەورووپا بە دڵی نەبوو، رەت دەکەینەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا بە بڕیارەکەی لە بارەی دورگەی قوبڕس، جارێکی دیکە ئیرادە و مافی ھاووڵاتییە تورکەکانی دورگەکەی پێشێل کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نووسیوویشیەتی: "ناچارکردنی کۆچبەران لەلایەن یۆنانەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە لە دەریای ئیجە و بەشداربوونی Frontexلەمەدا بۆ یەکێتیی ئەورووپا پەڵەیە".