نیویۆرک
کۆنگرێسی ئەمریکا دەربارەی بەرزکردنەوەی داواکاریەکانی قەرز بۆ چارەسەری قەیرانی بودجە دەنگی لەسەر پڕۆژەیەکدا و لەگەڵ پەسەندکردنی پڕۆژەکەش، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا پرۆژەکەی ئیمزاکرد.
ئەو قەیرانەی ماوەی ١٦ رۆژ بوو رووبەڕووی حکوومەتی ئەمریکا ببوو، لە کۆتاییدا چارەسەرکرا و لە ئێستاشەوە مەترسی شەپۆڵی یاخیبوون لەو وڵاتە نەما. بەمەش مووچەی کارمەندان کە ماوەی ١٦ رۆژە نەدراوە، لەدوای ئەم بڕیارە دەدرێت.
دەقی رەشنووسەکەی کۆنگرێس، دەسەڵاتی دانەوەی قەرزەکان تا رۆژی ٦ شوباتی ٢٠١٤ دەداتە خەزینەی دەوڵەت و تا رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ بەشێوەیەکی کراوە، پێداویستی دراوی حکوومەت دابین دەکات.
ھەروەھا بۆ ئەوەی سەقامگیری دارایی بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئەمەریکا جێگیر ببێ، ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی ناو کۆنگرێس بڕیاریاندا کۆنفڕانسێکی دارایی سازبکەن و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەکی ئامادەکار پێکھێنرا.