Abdullah Shukur
02 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
مەککە - AA
بەھۆی قەرەبالغیەکی زۆر لە شەوی قەدر لە نێو شاری مەککە ١٨ کەس بە سووکی بریندار بوون.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی ئیخبارییەی سعوودیە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی مەککە، حەمید ئەلمالیکی رایگەیاندووە کە بەھۆی شەوی قەدرەوە قەرەبالغییەکی زۆر لە دەوروپشتی کەعبە و ھۆتێلی دارتەوحید ھاتووەتەئاراوە و بەم ھۆیەوەش ١٨ کەس بە سووکی بریندار بوون.
راشگەیەنرا کە ئەو ١٨ کەسە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە چارەسەریی پێویستیان بۆ کراوە و باری تەندروستییان جێگیرە.
بە درێژای دوێنێ شەو دامەزراوەکانی تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بوون.