Yusuf Özcan,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
پاریس – AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی پاریس ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه، له‌باره‌ی برینداركردنی فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا یاڵچن و سێ كه‌سی دیكه كه له میانی خۆپیشاندانه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە پڕۆژەیاسای خانه‌نشین له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه بریندار كران.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی پاریس، به‌تۆمه‌تی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسیه‌وه له شه‌قامی ماگێنتا كه تیایدا مستەفا یاڵچن و دوو میدیاكار و خۆپیشاندهرهك بریندار كران؛ ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی نیشتمانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە خۆپیشانده‌رێكی برینداربوو ئه‌و كاته‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن دوو پۆلیسه‌وه لێی دراوه.
فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا یاڵچن كه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی پاریس به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە پڕۆژەیاسای خانه‌نشین به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كه‌پسولی گازی كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌كارهێندرا، چاوی بریندار ببوو.