عەراقچی: "ئێران مافی پاراستنی خۆی و گرتنەبەری هەرچەشنە ڕێکارێکی هەیە"
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی: "ئێران زۆر بە تووندی ئیدانەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەکات".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، "ئێران زۆر بە توندی ئیدانەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەکات".
لە میانی بەشداریکردنی لە ٥١هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی ڕایگەیاند: "ئێران نەک تەنیا وڵاتەکەی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا بەڵکو لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیلیش دەپارێزین".
عەراقچی گوتیشی: "ئێران بە پێی مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ماددە و یاساکانییەوە، مافی پاراستنی خۆی و گرتنەبەری هەرچەشنە ڕێکارێکی هەیە".
ڕاشیگەیاند: "بانگەوازی گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان، ئیتر مانایەکی وای نییە".
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی هەروەها ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گرت و گوتی: "ئەوان سەلماندیان کە لایەنگری دیپلۆماسی نین و دەریانخست کە تەنیا زمانی هەڕەشە دەزانن".
عەراقچی ڕاشیگەیاند کە دوای نیوەڕۆ دەچێتە مۆسکۆ و سبەی دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی لەبارەی ئەگەری کاردانەوە دژ بە ئەمریکا ڕاشیگەیاند، "تەنیا دەتوانم ئەوە بڵێم کە کۆمەڵێک بژاردە لەبەردەمماندا هەیە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن