Abdullah Shukur
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
باب
نزیکەی دوو ھەزار کەس لە گوندی تەدیف کە لە دەست ھێزەکانی رژێم دایە و سەر بە شارۆچکەی ئەلبابە کۆچیان بەرەو ناوچەکانی دیکە کرد.
لە دوای کشانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ھێزەکانی رژێمی سووریا گوندی تەدیفیان کۆنترۆڵکرد و بەم ھۆیەوەشەوە دوو ھەزار کەس لەو ناوچەیە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
ئەم خانەوادانەی کە لەناوچەکەدا ھەڵاتوون زۆربەیان ئافرەت و منداڵن و ھێزەکانی سوپای سووریای ئازادیش ھاوکاری خۆراک و ئاو پێشکەش بەم خانەوادانە دەکەن.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی تەدیف بەناوی ئیبراھیم سەید بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خەڵکی ناوچەکە لە ترسی رژێم بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن ھەڵدێن.
سەید گوتیشی: "داعش بێ بەرگری گوندی تەدیفی جێھێشت. لە نێوان داعش و ئەسەد رێککەوتنێک ھەیە بۆیە داعش بێ شەڕ ناوچەکەی جێھێشت. ئێمەش لە ترسی رژێم لە ناوچەکە ھەڵاتووین".