ئیستانبوڵ - AA
سعوودیە بەردەوامە لەسەر زیادکردنی ئەو بوارانەی لەگەڵ عێراقدا هاریکاریان لەبارەوە دەکات. شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، موستەفا کازمی کە پێکهاتبوو لە وەزیران و بەرپرسان، لە سەرەتای مانگی نیساندا سەردانێکی فەرمی بۆ سعوودیە ئەنجامدا. لەو سەردانەدا پێنج رێککەوتن لەنێوان عێراق و سعوودیەدا واژوو کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی، کولتووری و میدیا، هەروەها بەمەبەستی هاندانی سعوودیە بۆ کاری وەبەرهێنان لە عێراق، سندووقێکی سامانی هاوبەش بەبڕی سێ ملیار دۆلار دادەمەزرێت.
دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیە بەخێرایی ئاسایی بۆوە، پێشڤەچوون بەشێوەیەکی زەق بەرەو سیاسەتی قازانج-قازانج بەدی دەکرێت. بەڵام لە پاش قۆناغێک کە پڕبوو لە گرژیی، پەیوەندی باشی نێوان هەردوو وڵات بنیاتنرا. کاتێک سەیری مێژووی پەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیە دەکرێت، دوو وڵاتی دراوسێ دەبینیت کە بەهۆی ناسەقامگیری هەرێمییەکانەوە بەجۆرێک پەیوەندییەکانیان ئاسایی نابنەوە. بەهۆی داگیرکردنی کوێت لە لایەن عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان دوو وڵات پچڕا. لە ساڵی ٢٠٠٤یشەوە بەهۆی زیادبوونی کاریگەری ئێران لەسەر عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو. سعوودیە کە ٨١٤ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە، دابڕینی بە باشترین رێگە بینی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکانی لەبەرامبەر زیادبوونی کاریگەریی ئێران لە ناوچەکەدا. بەڵام دوای ساڵانێک کە سعوودیە هەستی کرد بەغدا بەهۆی ئەو سیاسەتەوە بە تەواوی چووەتە خولگەی تارانەوە لە دوای کۆچی دوایی شا عەبدوڵڵا گۆڕانکاری لە سیاسەتیدا کرد سەبارەت بە عێراق و، بڕیاریدا سەرلەنوێ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بنیات بنێتەوە. لەو بڕیارەشدا هاتنی حەیدەر عەبادی کاریگەر بوو کە پاش نووری مالکی پۆستی سەرۆکایەتی وەزیرانی لە عێراق وەرگرت و پێداگربوو لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ جیهانی عەرەبیدا.
به هه‌نگاونانی هاوبه‌ش، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه ده‌ركه‌وتن و سعوودیه له ساڵی ٢٠١٥دا باڵیۆزی خۆی له به‌غدا دیاری كرد. سعوودیه كه به‌بێ وچان به‌رده‌وام بوو له هه‌نگاوه‌كانی خۆی له ٢٠١٦ كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێریش كرده‌وه. له ٢٠١٧یش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی، عادل ئه‌لجوبه‌یر'ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد.
له میانی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا، سه‌ردان له‌نێوان شاندی باڵای هه‌ردوو وڵات‌دا روویان دا. سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد. هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی عێراق، قاسم محه‌مه‌د ئەعرەجی له ٢٠١٧ سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد. هه‌روه‌ها له میانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كوێت بۆ سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی عێراق كه له شوباتی ٢٠١٨ ئه‌نجام درا، سعوودیه پشتیوانی خۆی بۆ عێراق راگه‌یاند. سعوودیه له دوای هه‌ولێر له ٢٠١٩ باڵیۆزخانەی خۆی له به‌غدا دووبارە كرده‌وه. به‌م جۆره ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات نران به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه دیت. له میانی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانەکەی سعوودیه له به‌غدا، سعوودیه رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت چوار كۆنسوڵخانه‌ی دیكه‌ی خۆی له عێراق بكاته‌وه له‌نێویاندا له به‌سرە و نه‌جه‌ف و خستنه‌وه‌گه‌ڕی به‌نده‌ری نێوان سعوودیه و عێراقی راگه‌یاند. جگه له‌وانه سعوودیه به‌ڵێنی دا كه یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رز بدات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له عێراق و شارێكی وه‌رزشیش له به‌غدا بكاته‌وه.
- ئامانجی ریاز ئه‌وه‌یه ببێته باڵاده‌ستی ئابووری له عێراق
وا ده‌بیندرێ یه‌كێك له كاریگه‌رترین رێگاكانی سعوودیه بۆ وه‌ستانه‌وه دژی ئێران له عێراق و كۆنترۆڵكردنی كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر به‌غدا، ئابووری بێت. سعوودیه كه خاوه‌نی گه‌شه‌سه‌ندووترین ئابوورییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یه‌وێت ببێته باڵاده‌ستی ئابووری له عێراق و ئێران به‌رێته ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه كه خۆی به ده‌ست سزاكانی سه‌ریه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌م پێناوه‌دا سعوودیه و عێراق له بواری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و بازرگانییه‌وه هه‌نگاوی گرنگیان ناوه. له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا سعوودیه له چه‌ندین بواری وه‌ك كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، نه‌وت، گازی سروشتی و ژێرخانه‌وه كه عێراق پێویستی پێیانه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی بۆ عێراق زیاد كردوون. ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه له‌و كه‌رتانه‌دا ده‌بیندرێت كه له عێراق زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و پێویستن. هه‌روه‌ها له ٢٠١٩ له نێوان هه‌ردوو ولاتدا ١٣ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن واژوو كران له بواری زیادكردنی وه‌به‌رهێنان و پاراستنی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی وه‌ك نه‌وت، گازی سروشتی، كاره‌با، په‌روه‌رده، كلتور، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و ناساندنی به‌رهه‌م و كاڵاكانی هه‌ردوو وڵات به یه‌كتر. [١]
لە هەمان کاتدا قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠٠١دا ٧٠ ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئەم قەبارەیە لە ساڵی ٢٠١٥دا گەیشتە ٤٧٢،٥ ملیۆن دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتە زیاتر لە ٦٨٢ ملیۆن دۆلار.
لە ئێستادا وەبەرهێنانەکانی سعوودیە لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار ریاڵ و ئامانج وایە ئەم قەبارەیە بگەیەندرێتە سەرو ١٠ ملیار ریاڵ.
هەرچەندە ئەم ژمارەیە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراق زۆر کەمە بەڵام گرنگی خۆی هەیە. هەردوو وڵات بۆ زیاتر کردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان، ئاسانکردنی کاری وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار، بە بەهای ٦٩ ملیۆن دۆلار دەستیان بە پڕۆژەی عەرعەر کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە دەروازەی سنووری عەرعەر دوای ٣٠ ساڵ لە داخرانی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا دووبارە کرایەوە.
هەروەها بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگانی و گەشتوگوزار لە نێوان عێراق و سعوودیە، پڕۆژەی دروستکردنی دەروازەیەکی سنووری نوێ لە نێوان هەردوو وڵات دەستی پێ‌کرد.
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان شازادەی جێنشینی سعوودیە و سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح ئەنجامدرا و تیایدا باس لە هەوڵەکان بۆ بەهێزتر کردنی کۆنسەی هەماهەنگی عێراق- سعوودیە کرا.
لە مانگی شوباتیشدا سکرتێری گشتی کۆنسەی هەماهەنگی کەنداو، نایف حەجرەف، بە ئامانجی بەهێز کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و گفتوگۆ کردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ئابووری عیراق، سەردانی بەغدا-ی کرد. دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق جەختی لەوە کردوە کە پێویستە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان پشتیوانی گەشە کردنی هەموو کەرتەکانی عێراق بکرێت.
هەروەها هەنگاوەکانی بەهێز کردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات خزمەتێکی گەورە بە ئامانجی ٢٠٣٠ی سعوودیە بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی بە نەوت و جۆراوجۆر کردنی سەرچاوەکانی ئابووری، دەکات، چونکە عێراق بازاڕێکی زۆر گەورەیە بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانی سعوودیە.
هاوكات به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی دانیشتوانی عێراق دژی هه‌ژموونی هه‌ڵكشاوی ئێران له وڵاته‌كه‌یان، درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه، رۆژ له دوای رۆژ زه‌حمه‌تتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئه‌مریكاش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی به ئێران، فشاری له عێراق كرد و داوای لێكردبوو سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه بدۆزێته‌وه. ده‌توانین ساده‌ترین نموونه‌ی ئه‌م فشاره له كه‌رتی كاره‌با و گازی سرووشتییدا ببینین. ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه بۆ دابینكردنی پێویستیی وڵاته‌كه له كاره‌با و گازی سرووشتیی، پێشنیازی كاركردنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو بۆ عێراق كردبوو. له‌و قۆناغه‌ی كه سزاكانی ئه‌مریكا كاری كردبوویه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران-عێراق، خێرایی نزیكبوونه‌وه‌ی سعوودیه له به‌غدا تاوی سه‌ند. ئه‌گه‌رچی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ئه‌م پێشنیازه‌ی بۆ عێراق كردبوو له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گۆڕدرا، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به ئاڕاسته‌ی په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه، خاو نه‌بوونه‌وه به‌ڵكو گرنگی زیاتریان پێدرا.
عێراق ده‌یه‌وێت له داڕووخانی ئابووریی كه سیستمی سیاسیی لاوازكردووه، رزگاری بێت و سعوودیه خوازیاره په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێزبكات. هاریكاریی له‌گه‌ڵ ریازدا، بۆ به‌غدا به مانای فره‌جۆركردنی هاوبه‌شه بازرگانییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی پابه‌ندیی به ئێران و باڵاده‌ستیی ئابووریی تاران له‌سه‌ر عێراق دێت، به مانایه‌كی دیكه به واتای به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی وڵات دێت. بۆ سعوودیه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی له هاریكارییكردن له‌گه‌ڵ عێراق، بریتییه له سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر به‌غدا. به‌لای ریازه‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وه‌ی كه عێراق له‌ژێر كاریگه‌ریی تاراندایه، بریتیین له لاوازیی له هه‌ریه‌ك له سێكته‌ره‌كانی ئابووریی، ئاسایش و وزه‌دا. له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م پێشهاتانه‌دا، رۆلێكی زه‌حمه‌ت ده‌كه‌وێته سه‌ر عێراق. له‌سێگۆشه‌ی ئێران-عێراق-سعوودیه‌دا، عێراق مایه‌ی هاوسه‌نگییه. هه‌ربۆیه عێراق له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سعوودیه و له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێرانیش، پێویستیه هاوسه‌نگییه‌كه بپارێزێت. ته‌نانه‌ت له قۆناغی داهاتوودا عێراق ناچاره ئه‌و هاوسه‌نگییه بپارێزێت -هاوشێوه‌ی رابردوو- هه‌روه‌ها ده‌توانێت رۆلێكی چالاك له نزیككردنه‌وه‌ی ئێران-سعوودیه بگێڕێت. له حاڵه‌تێكی پێچه‌وانه‌دا، واته ئه‌گه‌ر هات و عێراق له‌نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا یهكێكیانی هه‌ڵبژارد، ئه‌وا شتی زۆر هه‌یه كه له ده‌ستی ده‌دات. گرنگترینی ئه‌وانه‌ش، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له نموونه‌ی ئه‌مریكادا هه‌یه، مه‌ترسی گوێزرانه‌وه‌ی جه‌نگی به وه‌كاله‌تی نێوان ئێران و سعوودیه‌یه بۆ سه‌ر خاكی عێراق.
لە عێراق، کێبرکێی بازرگانی لەگەڵ سعوودیە و ئێران، پرسێکی گرنگە کە نابێت تورکیا ئاگاداری نەبێت. تورکیا، دراوسێیەکی سەقامگیرە کە پەرەی بە بەستەرە ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراق داوە و وڵاتێکە کە خاوەن گرنگییەکی ھەستیارە لە بووژانەوەی ئابووری عێراق. قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق، لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
رەنگە سووریا، ببێتە وڵاتێکی دیکە کە بە ھۆکارێکی ناوچەیی بۆ خێرا چاکبوونەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان عێراق و سعوودیە هەژمار بکرێت. نزیکبوونەوەی نێوان بەغدا و ریاز، بەھۆی پەیوەندی نزیکی نێوان حکوومەتی عێراق و سووریا رێگا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سووریا دەکاتەوە. لەگەڵ ھاتنەدی ئەم ئەگەرە ئەوە دەرفەت بە دووبارە بونیادنانەوەی سووریا بە سعوودیە دەدات و رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی روانگەی ٢٠٣٠ بەھێزتر دەکات.
کاتی دەوێت بۆ ئەوەی سعوودیە لە ستراتیجی ئابووری و بازرگانی سەرکەوتوو بێت و بێتە وڵاتێکی رکابەر لە بەغدا. دابینکردنی بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی سعوودیە لەگەڵ عێراق و زیادکردنی وەبەرھێنانەکان رێگاکە کورت دەکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە دەتوانین بڵێین کە ئەو دەستکەوتە ھەرێمییانەی کە سعوودیە لە بونیادنانەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ عێراق بەدەستی دەھێنێت زۆر لە داھاتتە ماددییەکان زیاترە.
[١] https://gds.gov.iq/iraq-and-saudi-sign-new-agreements-to-strengthen-economic-political-cooperation/
[٢] https://presidency.iq/EN/Details.aspx?id=2198
شەريفە ئاکنجی
سەنتەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە
news_share_descriptionsubscription_contact

