شاری مەکسیکۆ سیتی میوانداری پێشبڕکێی بابانۆئێل كرد
پێشبڕکێکە دوو ڕێڕەوی پێنج و ١٠ کیلۆمەتری لە ناو پارکی لا مەکسیکانا لە شاری مەکسیکۆ ستی پایتەختی مەکسیک، لەخۆ گرتبوو.
Istanbul
مەکسیک ــ AA
شاری مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک، میوانداری پێشبڕکێی بابانوئێل کرد کە تیایدا سەدان کەس جلی بابانوئیل-یان پۆشبوو و کەش و ھەوایەکی ناوازەیان لە پێشبڕکەدا، پێشکەش کرد.
پێشبڕکێکە لە ناو پارکی لا مەکسیکانا لە شاری مەکسیکۆ ستی ئەنجامدرا و بەشداربووان لە ھەموو تەمەنەکاندا تیایدا گردببوونەوە لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی جەژن تێکەڵاوی فراوانی کۆمەڵگا بوو لەناو شاری مەکسیکی بوو.
ژمارەیەک لە بەشداربووانی پێشبڕکێکە لەکاتی ڕاکردندا، سەگەکانیان لەگەڵ خۆیانداھێنابوو کە سەرنجی ئامادەبووان و بینەرانیان ڕاکێشا.
ھەروەھا پێشبڕکێکە دوو ڕێڕەوی پێنج و ١٠ کیلۆمەتری لە ناو پارکی لا مەکسیکانا، لەخۆگرتبوو.
