Sami Sohta
08 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2022
زاگرێب ــ AA
سەرۆکی کرواتیا، زۆران میلانۆڤیچ لە رێورەسمێکی فەرمییدا لە زاگرێب پایتەختی ئەو وڵاتە، پێشوازیی کرد لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.
رێورەسمی پێشوازیکردنەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کرواتیا بەڕێوەچوو کە تیایدا سروودی نیشتمانیی ھەردوو وڵات لێدرا.
لە میانی رێورەسمەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سڵاوی لە پاسەوانی شەرەف کرد و دواتر وێنەی یادگاریی لەگەڵ ھاوتا کرواتییەکەی گرت و پاشان شاندەکانیان بە یەکتر ناساند.
ھەریەک لە ھاوسەری سەرکۆماری تورکیا، ئامینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری بارزگانیی، محەمەد مووش و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو یاوەری رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن لە گەشتەکەی بۆ ناوچەی بەلقان.
شاندی یاوەری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەشتەکەی بۆ ناوچەی بەلقان ھەروەھا ھەریەک لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی دەستەی پیشەسازییەکانی بەرگریی، ئیسماعیل دەمیر و ژمارەیەک وەزیری دیکە لەخۆدەگرێت.
دوای کۆتایی ھاتنی رێورەسمی پێشوازییکردنەکە، دیداری دووقۆڵیی نێوان سەرۆکی کرواتیا، زۆران میلانۆڤیچ و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی پێ کرد.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوایین وێستگەی گەشتەکەی بۆ ناوچەی بەلقان لە سربیاوە گەیشتە کرواتیا.
پێشتر فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردبووە، گەشتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ناوچەی بەلقان کە لە رۆژی شەش ئەیلوولی ٢٠٢٢ دەستی پێ کرد، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، سربیا و کرواتیا دەگرێتەوە و تا ھەشتی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.