Ali Cura
24 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هەنگاوەکانی ڤاگنەری بە "یاخیبوونی چەکداریی" باوبرد و رایگەیاند: "رێگە بە دووبارە دابەشبوونەوەی رووسیا نادەین. گەلەکەمان دەپارێزین".
دوای هەوڵی گرووپی چەکداریی گرووپی ڤاگنەر بۆ وەستانەوە لە دژی سوپای رووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە گوتارێکیدا ئەو هەوڵەی بە یاخیبوونی چەکداریی ناوبرد.
سەرۆکی رووسیا پوتین رایگەیاند "تەواوی ئەو تاوانبارانەی کە هەوڵی یاخیبوونی چەکداریی دەدەن سزادەدرێن".
پوتین قەیرانی ڤاگنەری بە هەوڵێک بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگە و خەنجەردان لە پشتی ولاتەکەی لەقەڵەم دا و گوتی: "ئەوەی رووبەڕوومان بووەتەوە ناپاکییە. چاوتێبڕین و بەرژەوەندی خۆپەرستی لە رادەبەدەر بووە هۆی ناپاکی لە گەل و نیشتمان".