Can Hasasu
02 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕەخنەی توندی له ئیسپانیای هاوپەیمانی ناتۆ كرد و، گوتی: "ئیسپانیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ئەندامێکی باشی ناتۆ نییە".
لە گوتارێكيدا لە چوارچێوەی چالاکی سیاسی لە باکووری داکۆتا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ئیسپانیای ئەندامی ناتۆ، پشتیوانی پێویستی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەتایبەت دژ بە ئێران و ئەرکەکانی هاوپەیمانێتییەکە ناکات.
ترەمپ بە ڕەخنەگرتن لە حكوومهتی مەدرید ڕایگهیاند: "ئیسپانیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ئەندامێکی باشی ناتۆ نییە".
ههروهها ترەمپ باسی لهو شەڕانە کرد کە سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا, تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت دژ بە ئیسپانییەکان ئەنجامیداون، كه بەو سەرکەوتنانەی بەدەستیهێنابوون هێڵی بەرگریی ئیسپانییەکان تێکشکێندرا.
ترەمپ ئەو ناوچانەی لە ڕووی مێژووییەوە ئیسپانیا تیایاندا کاریگەر بووە، وەک کوبا، پۆرتۆ ڕیکۆ، فلیپین و گوام به ڕیز ناوی هێنان و، گوتی: "(ئیسپانیا) مامەڵەیەکی باشمان لەگەڵدا ناکەن. بەم زووانە کاتێک دەبینن ئەم ناوچانە لەدەست دەدەن، تێدەگەن. هەموو ئەمانە لە کاتی خۆیدا هی ئێمە بوون".
سەبارەت بە حكوومهتی هاڤانا کە لە سەرەتای ساڵەوە گەمارۆکانی لەسەر توند کردوون و سزای بەسەردا سەپاندووە، ترهمپ ڕایگهیاند: "کاتێک باس لە کوبا دەکەین، دوای چەندین دەیە بەرەو لای ئێمە دێن".
ترەمپ ئاماژەی بە نۆکەندی پەنەما کرد و دووپاتی کردەوە نۆکەندەکە لەلایەن ئەمریکاوە بنیاتنراوە و ڕادەستکردنی لە هەڵەیەکی ستراتیجی بووە، ئهوهیشی خستهڕوو كه واشنتۆن بەرامبەر کاریگەری چین لە ناوچەکە دەستبەکار دەبێت.