Enes Kaplan,Rewa Mahmut Hasan
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گرژییەکانی مزگەوتی ئەقسا لە قودس، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئیسرائیل، ریڤین ریڤلین ئەنجامدا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئیسرائیل، ریڤین ریڤلین ئاماژەی بەوەداوە کە رووداوەکەی ١٤ی تەمووزی مزگەوتی ئەقسا و قوربانییەکانی ئەو رووداوە مایەی نیگەرانین و نیگەرانی خۆیشی دەربڕی بەهۆی قوربانییەکان. ئەردۆغان دووپاتیکردووەتەوە کە دەبێت موسڵمانان بەبێ هیچ سنوردار کردنێک بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا و بە ئازادی پەرستشی ئایینی بەجێ بگەیەنن.