Mehmet Tosun
10 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە نۆیەمین لووتکەی رێکخراوی دەوڵەتانی تورک، کاتژمێر ١٠:٢٠ بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TC-TRK" بەرەو شاری سەمەرقەند لە ئۆزبەکستان بەڕێ کەوت.
سەرکۆمار و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە لەلایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و ژمارەیەک بەرپرسی پەیوەندیدارەوە بەڕێخران.
هەریەک لە وەزیری کولتوور و گەشتیاری، مەهمەت نوری ئەرسۆی؛ وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار؛ وەزیری ژێرخان و گواستنەوە، عادل قەرەئیسماعیلئوغڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن.