Özcan Yıldırım
07 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی کرد.
لە چوارچێوەی ٣٦هەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتهكانی ناتۆ کە بە میوانداری تورکیا لە كۆشكی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت، سهركۆمار ئهردۆغان بەردەوامە لە دیدار و كۆبوونهوە دووقۆڵییەکانی.

لەم چوارچێوەیەدا سەرکۆمار ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی دوور لە چاوی میدیاکان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کارنی ئەنجام دا.
لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و گهورهڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە، ئاکیف چاغاتای کڵچ ئامادە بوون.