Ömer Koparan
07 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2026
لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوو تەقینەوە ڕوویاندا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دهستكهوتووه، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی دیمەشقی پایتەخت، دوو بۆمب کە یەکێکیان لەناو مینی پاسێک و ئەوی دیکەیان لەناو تەنەکەیەکی خۆڵدا دانرابوون، تەقینەوە.
لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكهوتن ڕەوانهی شوێنی ڕووداوەکە کران، هێشتا لایەنە فەرمییەکان هیچ ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی تهقینهوهكه بڵاونەکردووهتەوە.
باس لەوە کراوە کە تەقینەوەکە لە شوێنێکی نزیک لەو هۆتێلە ڕوویدا کە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لێی دەمایەوە کە ئێستا به سەردانێک لە دیمەشقە.
لە کاتی تەقینەوەکەدا ماکرۆن بۆ دیدار لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بووه.
لە دووی تەمووزیشدا هێرشێکی تیرۆریستیی لە ناو کافتریایەکی تەنیشت کۆشکی داد ڕوویدا و، بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢١ی دیکەش برینداربوون.