Tuğba Altun, Muhammet Tarhan, Sümeyye Dilara Dinçer
07 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2026
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە لە کۆڕبەندی پیشەسازیی بەرگرییدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بە کڕینی ١٠هەمین فڕۆکەی جۆری Airbus A330 MRTT، توانای هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانییەکە به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
لە چوارچێوەی ٣٦هەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکوومەته‌كانی ناتۆ، ڕوتە لە کۆڕبەندی پیشەسازیی بەرگرییدا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، باسی له پڕۆژە نوێیەکانی هاوپەیمانییەکە كرد.
ڕوتە باسی له‌وه‌كرد کە ئەم پلاتفۆڕمە ناتۆ و کەرتی پیشەسازیی پێکەوە کۆدەکاتەوە و هەلێکە بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکەدا توانا و داهێنانەکانی پیشەسازییەکانیان بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها مارک ڕوتە ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکەم ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆیان تایبەتە بە پلاتفۆرمێکی نوێ لەناو ناتۆدا کە توانای پێدانی سووتەمەنی لە ئاسمان و گواستنەوەی خێرای کەرەستەکانی هەیە، كه ئەمە تایبەتە بە هێزی ئاسمانیی و گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بەهێزکردنی توانای پەرچدانەوە لە بواری بەرگرییدا.
ڕوتە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە ئەمڕۆ چەند هاوپەیمانییەک بە شێوەیەکی فەرمی بەشداربوونی ١٠هەمین فڕۆکەی Airbus A330 MRTT لە كه‌شتیگه‌لی گواستنەوە و فرەنهتهوهیی و فرەمەبەست ڕادەگەیەنن، بەمەش نزیک ده‌بنه‌وه لە بەدەستهێنانی كه‌شتیگه‌لێكی تەواو کە لە ١٢ فڕۆکەی جۆری Airbus A330 MRTT پێک‌بێت.