ڤیەننا
نوێنەری سوید لە پێشبڕكێ ئەورۆڤیزندا گۆرانیبێژ مانز زیلمیرلۆ گوتی: "زۆر خۆشحاڵ و بەختەوەرم كە توانیم پلەی یەكەم بۆ وڵاتەكەم بە دەست بهێنم".
مانز زیلمیرلۆ دوای كۆتایی هاتنی پێشبڕكێكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی: "زۆر خۆشحاڵ و بەختەوەرم كە توانیومانە ببینە یەكەم و ناخم پڕە لە خۆشی و شادی و تا خولی كۆتایی پێم وابوو كە رووسیا و ئیتاڵیا دەبنە یەكەمی ئەو پێشبڕكێیە".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكی چینی كە ئایا سەردانی چین دەكات یا نا؟ مانز زیلمیرلۆ گوتی: "زۆر حەز دەكەم سەردانی چین بكەم و كاتێك گەنج بووم جارێك سەردانی چینم كردووە بێگۆمان دەمەوێت جارێكی دیكە سەردانی چین بكەم".
مانز زیلمیرلۆ هەروەها گوتی: "سەفرازم بە مۆسیقا و گۆرانییەكانی سوید و پێم وایە كە ئەمشەو باشترین پەرفۆرمانسمان نیشاندا چونكە دەمەویست زۆر بە باشی نوێنەرایەتی وڵاتەكەم بكەم، ئێمە هەموومان قارەمانین، ئەوە گرنگ نییە كە ئێمە كێن و نوێنەرایەتی چی دەكەین، ئێمە دەتوانین هاوكار بین بۆ ئەوەی كە كۆمەڵگە بەهێزتر بێت و ئۆمیدوارم توانیومان بێت ئەم پەیامەمان بە خەڵك گەیاند بێت".
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا كە ئایا گرنگترین گۆرانیت لە پێشبڕكێیەكەدا كامە بوو گوتی: "ئوسترالیا بۆ من زۆر گرنگ بوو، ئەو لە سوید دەبێتە هیتێكی زۆر گەورە".
عەلی نور حوسێنۆڤ بە نوێنەرایەتی ئازەربایجان ئامادە بوو و و بە گۆرانی ( hour of the wolf) "سەعاتی گورگ" توانی 49 خاڵ بەدەستەوە بهێنێت و ببێتە 12مین. پێدانی 12 خاڵ لە لایەن ئازەربایجانەوە بە رووسیا بوو هۆی چەپڵە لێدانێكی زۆر بەهێز و پێدانی 12 خاڵ لە لایەن ئەڵمانیاوە بە رووسیا سورپڕایزێكی زۆر گەورە بوو.
لە پێشبڕكێیەكەدا ئەڵمانیا و ئوسترالیا هیچ خاڵیان بەدەستەوە نەهێنا.
ئەوانەی كە ساڵی 2014 لە پێشبڕكێ ئەورۆڤیزندا سەركەوتووبوون بریتی بوون لە كۆنچیتا وورست بە گۆرانییەك بە ناوی یولیدین بریدگەس بە هاوبەشی لەگەل سەمفۆنیای ڤیەننا. دوای دەستپێكردنی پێشبڕكێ بەشداربوان لەسەر پردی سێحراوییەوە داوەتی سەر ستێج كران. پێشبڕكێ بە گۆرانی here for you كە لە لایەن نوێنەری سلۆڤینیا مارییاوە گوترایەوە دەستی پێكرد و بە گۆڕانی grande amore كە لە لایەن نوێًنەری ئیتاڵیاوە گوترایەوە كۆتایی پێهات.
گریانی نوێنەری ئەستۆنیا ئەلینا بۆرون لە كۆتایی گۆرانییەكەدا بوو هۆی ئەوەی ئامادەبوان چەپڵەی بۆ لێ بدەن.
زیاتر لە 700 رۆژنامەنووس رووماڵی ئەو پێشبڕكێیەیان دەكرد و لە زیاتر لە 45 وڵاتی جیهانیش نزیكەی 200 ملیۆن كەس راستەوخۆ سەیری ئەو بەرنامەیان دەكرد.
یەكەمین گۆرانی ئەرمەنستان بە ناوی "نكۆڵی مەكە" بە هۆی ئەوەی كە گۆرانییەكی سیاسی بوو گۆڕدرا و كرابە گۆرانی "لەگەڵ سێبەرت رووبەڕوو بەوە".
سەرپەرشتی گشتی یەكێتی چاپخانەكانی ئەورووپا ئینگرید دەلەتەنرە گوتی: "پێشبڕكێ ئەورۆڤیزن درێژخایەنترین بەرنامەی مۆسیقای ساڵانەی تەلەفزیۆنیە و بەو نازناوەیشەوە لە كتێبی پێوانەكانی جیهاندا ( گەنیس) ناوی تۆمار كراوە".