Zana Natık Kerem
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە میانی ھەڵمەتێکیدا لە کەناری رۆژئاوا، ١٥ ھاووڵاتی فەڵەستینی دەستگیرکردووە.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە کردووە کە ئەو ١٥ ھاووڵاتی فەڵەستینییەی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی میللی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.
زۆر جار سوپای ئیسرائیل، شەوانە ھەڵمەت بە مەبەستی دەستگیرکردنی ھاووڵاتییانی فەڵەستین ئەنجام دەدات.
بە پێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزارو ٥٠٠ کەس.