Ruslan Rehimov
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ رایگه‌یاند كه شاری فوزوڵی داگیركراو و چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌رییان رزگار كردووه.
عه‌لیێڤ له میانی گوتارێكیدا بۆ گه‌لی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه شاری فوزوڵی داگیركراو و چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌رییان رزگار كردووه.
له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ رزگاركردنی خاكه داگیركراوه‌كه‌ی ده‌ستی پێ كردووه پێشتر ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌وربه‌ری فوزوڵی له ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌رمینیا رزگار كردبوو.
ناوه‌ندی پارێزگای فوزوڵی و زۆربه‌ی گونده‌كانی له ١٩٩٣ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه داگیر كران.
به‌ر له داگیركردنی فوزوڵی كه رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زار و ٣٨٦ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه ١٤٤ هه‌زار ئازه‌ربایجانی له‌وێ ده‌ژیان.