سوپاسنامه‌ی كه‌سوكاری مورسی
كه‌سوكاری یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی، سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه هاوخه‌میان بوون له سه‌روویانه‌وه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
Istanbul
قاهیره - AA
كه‌سوكاری یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی كه له هۆڵی دادگا گیانی له‌ده‌ستدا، سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه هاوخه‌میان بوون له سه‌روویانه‌وه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
عه‌بدوڵڵا، كوڕی محه‌مه‌د مورسی به ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی راگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی میسر رێگه‌یان نه‌داوه رێوڕه‌سمی پرسه‌دانان بۆ باوكیان رێك بخه‌ن، به‌ڵام له مزگه‌وتی ئه‌قسا نوێژی غیابی له‌سه‌ر كراوه.
عه‌بدوڵڵا محەمەد مورسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ملیۆنەها كه‌س نوێژی غایب-یان بۆ باوكی كردووه و گوتی: "له مێژوودا رووداوی ئاوا رووینه‌داوه. پێشتر هیچ كاتێك ملیۆنەها كه‌س نوێژی غایب-یان بۆ كه‌س نه‌كردووه. سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوخه‌ممان بوون، به تایبه‌ت به‌ڕێز ئه‌ردۆغان، میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حەمد ئال سانی و باوكی، حكوومه‌تی مالیزیا و سه‌ركۆماری پێشووی تونس، مونسیف مه‌رزوقی".
١٧ حوزه‌یران له میانی دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی "هه‌ڵاتن له زیندانی وادی نەترون و سیخوڕیی له پێناو حه‌ماس" گیانی له‌ده‌ستدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن