Abdullah Shukur
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رژێمی سووریا بۆ سەر ناوچەیەکی سڤیل لە شاری حەلەب، ھەشت کەس کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە یەکینەکانی بەرگری شارستانی وەریگرتووە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی سەر بە رژێم بۆ سەر گەڕەکی بابە ئەلتەریق-ی شاری حەلەب ھەشت سڤیل کوژراوە کە منداڵ و ئافرەتیشیان تێدایە.
بەرپرسانی پەیوەندیدار راشیانگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل لە بۆردومانەکەدا برینداربوون.
رژێمی سووریا بە بەردەوامی ھێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی شاری حەلەب کە لە دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە.