Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئیدلب – AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر لە یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و هێڵه‌كانی به‌رگری ئۆپۆزسیۆن له پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێرشیانكردووەتە سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئیدلب و باكووری پارێزگای حه‌ما.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشیانكردووەته سه‌ر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و هێڵی به‌رگری ئۆپۆزسیۆنی سووری له ناوچه‌كانی جسر ئه‌لشغور، بیسهنكول، غانی، ئیننهب، سرمانییه له رۆژئاوای ئیدلب و ناوچه‌ی زه‌یزون له باكووری حه‌ما.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە "سێ فڕۆكه‌ی رووسی كه له بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم فڕیون تاكو ئێستا ١٠٠ هێرشیان ئه‌نجام داوه".
له كاتێكدا هێرشه‌كانی ئه‌م فڕۆكانه به‌رده‌وامن تاكو ئێستا زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییەکان.