Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
رۆما- AA
سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماتیۆ رێنزی له‌دوای دۆڕاندنی له‌ریفراندۆمی وڵاته‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌گۆڕانکاریی له‌ده‌ستووردا، بڕیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی دا.
له‌و وڵاته‌دا که سیستمی دوو په‌رله‌مانیی لهیاساداناداندا کاری پێده‌کرێت، دوێنێ ریفراندۆمێک سه‌باره‌ت به‌خێراکردنی پرۆسه‌ی یاسادانان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی ده‌ستووری له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانانی باڵی باڵای په‌رله‌مان که به سیناتی کۆماریی ناسراوه، ئه‌نجامدرا و له‌دوای ته‌واوبوونی ریفراندۆمه‌که، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماتیۆ رێنزی له‌کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی ساز کرد.
ماتیۆ رێنزی له کۆنگره‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ده‌نگی ''نه‌خێر'' به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌کان نزیکه‌ی له‌سه‌دا 60 و گوتی: ''به‌ره‌ی 'نه‌خێر' بردیانه‌وه. گه‌لی ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا قسه‌ی خۆی کرد. ئه‌مه شکستێکی روونه و شکسته‌که‌ش هی منه. بەرپرسیارەتییەکهی ده‌گرمه ئه‌ستۆ''.
رێنزی که نه‌یتوانی وا له گه‌ل بکات ئه‌و گۆڕانکارییه ده‌ستوورییه‌ی خۆی و حکوومه‌ته‌کی ئاماده‌یان کردبوو، په‌سه‌ندبکات، رایگه‌یاند ''دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سازده‌که‌م و دوای ئه‌وه‌ش ده‌چمه لای سه‌رکۆمار و نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکوومەتی پێشکه‌ش ده‌که‌م''.