Aydoğan Kalabalık
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ته‌رابلوس- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی سازانی لیبیا، عه‌بدولحه‌مید دبه‌یبه داواكاریی بۆ بوونه كاندید له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا پێشكه‌ش كرد كه بریاره رۆژی ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچێت.
عه‌بدولحه‌مید دبه‌یبه خۆی سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد،له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌شیدا لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
دبه‌یبه باسی له‌وه كرد كه له پێناو خزمه‌ت كردنی گه‌له‌كه‌یدا بووه‌ته كاندید و رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تتان بكه‌م بوومه كاندید نه‌ك بۆ شتێكی دیكه. رێگا راسته‌كه ده‌ركه‌وتووه، بانگێشتتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هیواتان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه به‌رده‌وام بن. پشتیوان به خودا پێكه‌وه له‌سه‌ر رێبازهكهمان به‌رده‌وام ده‌بین".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه بۆ له‌مه‌ودوا له وڵاته‌كه‌یدا جه‌نگ روونادات و لیبیا له یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ییدا ده‌ژی و ده‌بێته وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی.