Zafer Fatih Beyaz
15 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ، ئەنجامدا.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بڵاوکراوەتەوە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا داواكاریی سوید و فینلاندیان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، تاوتوێ كردووە.
له پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئهردۆغان دووپاتی کردووەتەوە که پێویسته لهبارهی داواکاری ئهندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ، ههنگاو بنرێت بۆ چارهسهرکردنی نیگهرانییه رهواکانی تورکیا.
سەرکۆمار ئەردۆغان بە ستۆڵتنبێرگ-ی راگەیاند هەتا هەنگاوی بەرجەستە لە فینلاند و سوید نەبینن بەرامبەر چاوەڕوانییەکانی گەلی تورکیا، ئەوا پرۆسەی ئەندامێتییەکە پێشڤەچوون بە خۆیەوە نابینێت.