قودس
له 10 رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا، سه‌دان موسڵمانان روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كردووه بۆ مانه‌وه (ئیعتیكاف كردن).
موسڵمانان، كه له شاره جیاوازه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و وڵاتانی دیكه‌وه هاتوون، وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵیش قیبله‌ی مه‌سجید و كوبهتوس سه‌رایان پڕ كرد كه ده‌كه‌ونه حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قساوه.
ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له كه‌رتی خۆرئاوا ده‌ژین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هاتنیانی سنووردار كردووه، به‌ڵام وازیان له چوون بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا نه‌هێناوه. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له موسڵمانان كه رێگه‌یان پێنه‌درا به دیواری جیاكهرهوهدا تێپه‌ڕن، به‌سه‌ر دیواره‌كه‌دا په‌ڕینه‌وه و خۆیان گه‌یانده مزگه‌وتی ئه‌قسا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ربازانی ئیسرائیل كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی مزگه‌وته‌كه راوه‌ستاون، پاش نوێژی ته‌راویح رێگه به چوونه ناوهووه و هاتنه ده‌ره‌وه له مزگه‌وته‌كه ناده‌ن. نیو كاتژمێر پیش نوێژی به‌یانی دووباره ده‌روازه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كرێنه‌وه.
بە بیانوی باری ئه‌منییه‌وه، ئیسرائیل ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو رێ‌و شوێنی توندی له‌به‌رده‌م هاتنی موسڵمانان له كه‌رتی خۆرئاواوه بۆ قودس گرته به‌ر و ته‌واو رێگری له چوون بۆ قودس گرت. هه‌روه‌ها سنووری بۆ موسڵمانانی قودس دانا و به‌پێی ته‌مه‌نیان رێگه‌ی پێده‌دان بچنه مزگه‌وتی ئه‌قساوه.
ئیعتیكاف، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دینیه، به‌واتای دابران دێت به مه‌به‌ستی په‌رستش و په‌یڕه‌وكردنی یاساكانی په‌رستش. پاش هیجره‌تی بۆ شاری مه‌دینه، پێغه‌مبه‌ر ئیسلام هه‌موو ساڵێك له كۆتایی 10 رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا ئیعتیكافی ده‌كرد.
بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتیكافه‌كه په‌سه‌ند و قه‌بوڵ بێت، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ئیعتیكاف ده‌كات نیه‌ت بهێنێت، به‌ڕۆژوو بێت، هه‌ر پینج فه‌رزه‌كه‌ی نویژ له مزگه‌تدا ئه‌نجام بدات. ژنانیش، نه‌ك له مزگه‌وت، به‌ڵكو له ماڵه‌وه و نویژ ده‌كه‌ن و له ژوورێكدا ئیعتیكاف ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی ئیعتیكاف ده‌كات، له ناو مزگه‌وتدا نان ده‌خوات و ده‌خه‌وێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا له مه‌شغه‌ڵه‌تی دونیا دوور ده‌كه‌وێته‌وه، خۆی به په‌رستشه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و سوپاسگوزاری خوا ده‌كات و زیكر ده‌كات.