ئورفا
له نزیك شارۆچكه‌ی سەرێ کانی سه‌ربه شاری حه‌سه‌كه‌ی سووریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، ده‌نگه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی جهیلانپناری سه‌ربه شاری ئورفاوه بیسترا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، له گه‌ڕه‌كی ئه‌سفه‌ر نه‌جاڕی خۆرئاوای شارۆچكه‌ی سەرێ کانیی سه‌ربه شاری حه‌سه‌كه، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی جهیلانپاناری توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویداوه.
له كاتێكدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له شارۆچكه‌ی جه‌یلانپنار بیستراوه، هاوكات دووكه‌ڵی پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌و شارۆچكه‌یه‌وه بینراوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه، هێزه‌کانی ئاسایشی توركیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا پتەوتر كرده‌وه.