بڕۆكسڵ
سەرۆكی ناوچەی یورۆ و وەزیری دارایی هۆڵەندا "جەرۆئەن دیژسەلبلۆئەم" دوای ئەو كۆبوونەوەیە لە لێدوانێكدا گوتی: "باسمان لە بەرفراوانتر كردنی پێشنیارەكانی یۆنان و هەورەها باسمان لە پرسی قەرزدان و متمانە كرد. پرسی زۆر زەحمەتمان لەبەردەمە بەڵام پێشەوەچوونیش هەیە".
یۆنان كە لە ماوەی پێنج ساڵدا كە لە چوارچێوەی دوو پاكێجی رزگاركردندا بڕەی 240 ملیار یورۆی پێدراوە و نەیتوانیوە ئابووری وڵاتەكەی ببووژێنێتەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە داوای بڕەی 53.5 ملیار یورۆ لەو وڵاتانە دەكات كە قەرزی پێ دەدەن، لە بەرامبەر وەرگرتنی ئەو قەرزەدا یۆنانیش بەرنامەی ئەنجامدانی رێفرۆمەكانی كە لە لایەن ئەو وڵاتانەیەوە بڕیارە قەرز بدەن پێشكەش كرابوو، بە بەرنامەیەكی بەسەرچوو و كەموكۆرت لە قەڵەم دەدات.
لە رێفراندۆمی 5ی تەمووزدا خەڵكی یۆنان شەرت و مەرجی ئەو وڵاتانەیان رەد کردەوە کە قەرز بە یۆنان دەدەن و دواتر سەرۆكانی ناوچەی یورۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاراندا بۆ ئەوەی دووبارە قەرز بە یۆنان بدەن، بۆ ماوەی پێنج رۆژ چاوەڕوانی پێشنیارەكانی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەنە بن.