Muhammed Semiz
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە شاری عوملوجی سعوودیە، دەیان دۆلفین بەھۆی رەشەباوە کەوتوونەتە سەر وشکاییەکانی کەناراوەکانی شارەکە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعوودی، لە شاری عوملوج کە دەکەوێتە کەنارەواکانی دەریای سوور، بەھۆی رەشەبا و شەپۆلی بەھێزەوە، چەندین دۆلفین کەوتوونەتە سەر وشکایی و لەلایەن ھاووڵاتیان و بەرپرسانی ناوچەکە دووبارە خراونەتەوە ناو دەریاکەوە.
بەپێی ھەواڵەکە، ٤٠ دۆلفین رزگارکراون و حەوت دۆلفینیش مردوون.
بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی ئەوەی کاتی ھەڵکشان و داکشانە لە کەناراوەکانی عوملوج، رەشەبا و شەپۆلی بەھێزی درووستکردووە و بەم ھۆیەوە دۆلفینەکان کەوتوونەتە سەر وشکایی.