23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
بەبروت - AA
سعووديە ئاشكرایكرد بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، فەريزەى حەجى ئەمساڵ تەنها بۆ دانيشتوانى وڵاتەكە سنووردار دەبێت و حاجى لەدەرەوەى وڵاتهوه وهرناگرن.
وەزارەتى حەج و عهمرەى سعووديە لە راگەيەندراوێكدا سەرنجى بۆ بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كه لە زياتر لە ١٨٠ وڵات بڵاوبووهتهوه و زياتر لە نۆ مليۆن كەسی تووشكردووه و گيانلەدەستدانى نزيكەى نيو مليۆنى ديكەی لێكهوتووهتهوه، راكێشاوه.
راگەيەنراوەكە ئاماژەى بەوەكردووه، هێشتا پێكوتەيەك يان دەرمانێكى گونجاو نەدۆزراوەتەوە و ڤایرۆسهكه لەو شوێنانەى كە تواناكانى جێبەجێكردنى دوورەپەرێزیى كۆمەڵايەتى قورسە، خێراتر بڵاودەبێتەوە.
لە راگەيەنراوەكەى وەزارەتى حەج و عهمرەى سعووديەدا هاتووە:
"بە هۆى بەردەوامبوونى بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، زيادبوونى مەترسييەكانى سەر گواستنەوەى نێودەوڵەتى و قەرەباڵغييەكان، هەڵكشانى بەردەوام لە ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە لە جيهان، وەزارەتى حەج و عهمرە، فەريزەى حەجى ئەمساڵ سنووردار دەكات تهنها بۆ ئەوانەى كە لە سعوودیه نيشتەجێن".