Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له بابه‌تێكیدا له‌ژێر ناوی "تره‌مپ ده‌یه‌وێت سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت. ئه‌وه‌یش ئێمه راپیچی جه‌نگ ده‌كات" باسی له‌و سزایانه كردووه كه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێن له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كاریگه‌رییه‌كانی.
له گوتاره‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ساڵی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ بڕینی ئه‌و سندوقه‌ی بۆ حزبوڵڵای لوبنان ده‌چوو سزای خسته سه‌ر نه‌وتی ئێران و وڵاتانی كڕیاری نه‌وتی ئێرانی وه‌ك چین، هیندستان، توركیا، كۆریای باشوور و ژاپۆنی به‌خشی له‌و سزایانه، به هۆی بێده‌نگی حكوومه‌تی تاران به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه، تره‌مپ هێزی په‌یدا كرد و ئێستاش گوشار له‌و وڵاتانه ده‌كات بۆ راگرتنی كڕینی نه‌وت له ئێران.
- "حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت سزای ئێران بدات"
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له پێناو ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانی ده‌یه‌وێت ئێران سزا بدات به هۆی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كه و هاتووه "حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات تاران له‌باره‌ی چالاكی ئه‌تۆمی زۆر زیاتر كۆنترۆڵ بكات به‌راورد به حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشوو، باراك ئۆباما كه به دانوستان كۆنترۆڵی كردبوو".
هه‌روه‌ها له گوتاره‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سزاكانی سه‌ر ئێران زیادی كردووه و ئه‌وه‌یش گه‌یشتووه‌ته ره‌هه‌ندێكی مه‌ترسیدار بۆ ئه‌مریكا و هاتووه "ئه‌وه سزاگه‌لێكی تێكده‌رانه‌یه كه ره‌نگه ئێران ناچار بكات دووباره به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر یۆرانیۆم بپیتێنێت و وه‌ڵامی ئه‌مریكا بداته‌وه و ببێته هۆی هێرش بۆسه‌ر ئه‌مریكییه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌مریكا په‌لكێشی جه‌نگێك لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ باسی ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ به‌رگرتنی ده‌دات".