Aşkın Kıyağan
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
براتیسلاڤا- AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سه‌باره‌ت به نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له نێوان توركیا و یۆنان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند: "سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی له‌نێو پێكهاته‌ی ناتۆدا توركیا و یۆنان پێكه‌وه كۆببنه‌وه. میكانیزمێكمان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی رووداو (له‌نێوان هه‌ردوولادا) كه‌مبكه‌ینه‌وه، كه وه‌ك 'میكانیزمی شێوازه‌كانی جیاكردنه‌وه' ناومانناوه".
ستۆڵتنبێرگ كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه به‌شداریی له "كۆڕبه‌ندی ئاسایشی جیهانیی براتیسلاڤا" كه له براتیسلاڤای پایته‌ختی سلۆڤاكیا سازكرا، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان دا.
ستۆڵتنبێرگ باسی له‌وه‌كرد كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه‌دا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له توركیا و یۆنانی كردووه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ردوو وڵات هاوپه‌یمانی گرنگی ناتۆن و له هه‌ندێك له پرسه‌كاندا جیاوازی قووڵ له هه‌ڵوێستیاندا هه‌یه، باسی له‌وه‌شكرد رێگای چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كان دیالۆگ و دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی ده‌ربازبوونه له گرفته‌كان پێكه‌وه.
- میكانیزمی نێوان توركیا و یۆنان
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه‌شكرد گرژییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان هه‌فته‌ی رابردوو رووی له داكشان كردووه و رایگه‌یاند: "سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی له‌نێو پێكهاته‌ی ناتۆدا هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه كۆبكه‌ینه‌وه. میكانیزمێكمان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی رووداو (له‌نێوان هه‌ردوولادا) كه‌مبكه‌ینه‌وه، كه وه‌ك 'میكانیزمی شێوازه‌كانی جیاكردنه‌وه' ناومانناوه".
ستۆڵتنبێرگ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له روودانی هه‌ر رووداوێك له‌نێوان هاوپه‌یمانه‌كاندا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له په‌یوه‌ندییدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و رایگه‌یاند: "ئه‌م دۆخه نموونه‌یه‌كی جوانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ده‌توانین پێكه‌وه كاربكه‌ین له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و گرژییه‌كان كه له جیاوازییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆ، سه‌رچاوه ده‌گرن".