تاران
راگه‌یه‌نرا كه له ئێران له نێو ساڵێكدا به به‌های 2 ملیار دۆلار به‌رهه‌می جوانكاری هاورده ده‌كرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی جوانكاری ئێران، محه‌مه‌د رەزا ئەبوتورابی به ئاژانسی هه‌واڵی (ئیسنا)ی رایگه‌یاند، هه‌ندێك به‌رهه‌می جوانكاری له نێوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و نرخه‌كه‌شی گونجاوه به‌ڵام به‌هۆی نزمی كوالێتهوه به‌كارهێنه‌ران به‌رهه‌مه هاورده‌كان به‌كار ده‌هێنن.
ئەبوتورابی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ساڵانە به‌های 2 ملیار دۆلار به‌رهه‌می جوانكاری هاورده ده‌كرێت و ئاشكرای كرد كه سه‌دا 80ی به‌رهه‌مه هاورده‌كان له رێگه‌ی قاچاغه‌وه دێت.
به پێی هه‌واڵی مەشرێق نیوز، ئێران له‌رووی به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری به‌پله‌ی حه‌وته‌می جیهان دێت و له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رهه‌مه‌كان هاورده ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له چین و توركیا و تایله‌ند دێت.