نیویۆرك
دوای ئەوەی راگهیهندرا کە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا، رووسیا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریا لە مۆسکۆ کۆ دهكاتهوه، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری خۆی بۆ ههر هەنگاوێکی لەو چەشنە دهربڕی.
لهم بارهیهوه گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە كرد کە نەتەوە یەكگرتووەکان بەدواداچوون بۆ ئەو هەوڵەی رووسیا دەکات و ئەوان بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لەڕێگەی سیاسیەوە کە ئهو وڵاته بەهۆی جەنگەوە داڕماوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەلێکساندر لوکاشێڤیچ رایگەیاندبوو کە پلانیان داناوە لە دوای ٢٠ کانونی دووەم لە مۆسکۆ، لایەنی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ بکەنەوە. پێش ئەو وادەیەش نوێنەرانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بانگهێشتی وڵاتەکەیان دەکەن و دواتریش نوێنەرانی حکومەت تێکەڵ بە کۆبوونەوەکان دەکەن.