ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره به بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی، سیاسی نێوانیان بده‌ن و هاوكات ئاره‌زووی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به رێگه‌ی خاكی توركیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهات ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له بینایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
عه‌بادی رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می كۆنگره‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی عێراق و توركیا له ئاستی باڵا سه‌ردانی توركیای كردووه و راشیگه‌یاند كه مه‌به‌ستیان دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌ن و هاوكات ناوچه‌كه‌یه، به‌م پێیه‌ش عه‌بادی گوتی: "له‌م قۆناغه‌دا ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دووقۆڵی بواره‌كانی ئابووری، وزه، ئاسایش هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی به‌ره‌وپێش ببه‌ن".
هه‌روه‌ها عه‌بادی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌ی داعش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری 60 وڵات پێكهاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داعش ته‌نها هه‌ڕه‌شه بۆ عێراق و ناوچه‌كه نییه به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه بۆ گشت جیهانه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزه‌کانی تەناهی عێراق له هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشن و گوتیشی: "هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه هاوشانی یه‌كتر له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئاسایشی عێراق مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش كۆنترۆڵی داعش له خاكی عێراق كه‌مبووەته‌وه كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه له هه‌وڵی داگیركردنی ناوچهكهماندان، ئێستا له هه‌وڵی وه‌ده‌رنانی داعشین له ناوچه‌كه‌مان".
عه‌بادی له‌باره‌ی بوودجه‌ی عێراق و نه‌وت رایگه‌یاند كه ئێستا له په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی له‌سه‌ر ده‌كرێ، گوتیشی: "بابه‌تی ناردنی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی خاكی توركیاوه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بووەته بابه‌تی تاوتوێكردن هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م رێككه‌وتنه زیاتر به‌هێزتر بكه‌ین و له رێگه‌ی خاكی توركیاوه ئه‌م هه‌نارده‌یه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری عێراق و توركیا دایه".
عه‌بادی جه‌ختی له گرنگیدانی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئاره‌زووی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.