Ramal Abdullah Mahmood
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
واشنتۆن – AA
بەپێی زانیاری ئەو دۆسیانەی کۆشکی سپی ئاماژەی پێداون، سامانی ئیڤانکا ترەمپ و جارێد کەشنەری هاوژینی بەتێکڕایی ٧٤٠ ملیۆن دۆلارە.
لە ریگەی بڵاوکردنەوەی بەڵگە نوێکانەوە، داهاتی نزیکەی ١٨٠ کەس بۆ رای گشتیی بڵاوکرایەوە کە لە کۆشکی سپی کاردەکەن.
لەنێویاندا ئیڤانکای کچی ترەمپ و کەشنەری زاوای ترەمپ، هەروەها گەورە راوێژکاری ستراتیجی ترەمپ، ستیڤ بانون و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری نیشتیمانی، گاری جۆن و یەکێک لە راوێژکارانی ترەمپ بەناوی، کالینی کانوای هەن.
داهاتی ساڵی رابردووی ئیڤانکا و کەشنەر، ١٩٥ ملیۆن دۆلار بووە و وا دەردەکەێت کە تێکڕای سامانەکەیشیان ٧٤٠ ملیۆن دۆلارە. جارێد کەشنەر کە هاوشێوەی ترەمپ بەرلەوەی لە کۆشکی سپی دەستبەکار بێت لە کەرتی زەویوزار و خانووبەرە کاری دەکرد، باس لەوە دەکرێت کە لە رێگەی ئەم کەرتەوە سامانێکی باشی کەڵەکە کردبێت.