Davit Kachkachishvili
02 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ-AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی وێڕای ئاماژهدان بهوهی سوپای رووسیا لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣دا بە فڕۆکەی بێفڕۆكهوان هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجامداوە، ئاشكرایكرد، ٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبردووه.
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی ئاشكرایكردووه، هێزەکانی رووسیا لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣دا هێرشیان بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجامداوە.
زێلێنسکی وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێزەکانی رووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان بۆ ناوچە جۆراوجۆرهكانی ئۆكراینا رهوانه كردووه، جەختی لەوە كردووهتهوه کە ٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئۆکرانیاوه تێكشكێندراون.
سهرۆكی ئۆكراینا ههروها ئاماژەی بەوەداوه بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ سەربەخۆیی وڵاتهكهیان و رایگهیاندووه:
"ناتوانن تەنانەت یەک ساڵ لە ئۆکرانیا بدزن، ناتوانن سەربەخۆیی له ئێمە بسەننەوە، هیچ بهوانه نادەین".