Davit Kachkachishvili
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سەبارەت بە پچڕانی کارەبا کە بەهۆی کردنەئامانجی ژێرخانی وزە لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە لە وڵاتەکەی درێژەی هەیە، ئاماژەی بەوە کرد کە رەوشی ناوچەکانی سومی، ئۆدیسا، تێرنۆپیل، جێرکاسی و ڤینیتسیا و بەتایبەتیش کیێڤ سەختە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تیلیگرام بڵاوی کردەوە، دوایین پێشهاتەکانی لە بارەی ئەو جەنگە خستەڕوو کە دژبە رووسیا بەردەوامە و پێیناوەتە ٢٧١مین رۆژیەوە.
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە میانی بەشداریکردنی لە ٦٨مین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ناتۆ (NATO-PA) کە لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کرد و لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە بەشداربوواندا سەبارەت بە ''ناساندنی رووسیا وەک دەوڵەتی تیرۆریست'' رایگەیاند ''لەو باوەڕەدام کە هێواش هێواش دەگەین بەو ئەنجامە. رووسیا لە جیهاندا بەم شێوەیە تەماشا دەکرێت''.
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشی رووسیا ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتدا بەشێوەی پلان و لەناکاو روو دەدات و لەو رووەشەوە رەوشی ناوچەکانی سومی، ئۆدیسا، تێرنۆپیل، جێرکاسی و ڤینیتسیا و بەتایبەتیش کیێڤ سەختە.