زیادبوونی جموجۆڵی كۆچبه‌رانی نایاسایی له ئیجه
- له ئیزمیر جموجۆڵی كۆچبه‌رانی نایاسایی زیادیكردووه.
Izmir
ئیزمیر - AA
له ئیزمیر جموجۆڵی كۆچبه‌رانی نایاسایی زیادیكردووه.
ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی میدیللی یۆنان، له دوێنێ شه‌وه‌وه تا ئێستا به‌ره‌و ناوچه‌كانی كه‌ناراوی ئیجه ده‌ڕۆن.
كۆچبه‌ره‌كان كه له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌ستیان به جووڵه كرد، گه‌یشتنه ناوچه‌ی كه‌ناراوی شارۆچكه‌ی دیكیلی.
گرووپێكی نزیكه‌ی ١٦٠ كه‌سی كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو، له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كانی كه‌نار ده‌ریا كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ئه‌ورووپا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، جموجووڵی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، كارابورون و سه‌فه‌رهیسار له ئیزمیر و شارۆچكه‌كانی كوشئاداسی و دیكیلی ئایدن به‌دیكرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن