جدە
ئەمیری مەككە مەشعەل بن عەبدوڵڵا لەبارەی رێژەی زیادكردنی عومرەكاران بۆ ئەمساڵ گوتی: "لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كۆمیتەی حەج باسی چۆنێتی زیادكردنی ژمارەی عمرەكارانی ئەم ساڵ كرا و ھەروەھا باس لەو رێوەشوێنە پێویستانە كرا كە بۆ رێگریكردن لە دروست بوونی قەرەباڵغی لە شارەكە دەگیردرێنە بەر. لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی چۆنێتی چارەسەر كردنی پرسی ھاتوچۆی نێوان دەروازەی شار و كەعبەدا كراوە و بۆ ئەو مەبەستە لە گاراجی دەروازەی شاردا گۆڕانكاری پێویست ئەنجام دراون."
بن عەبدوڵڵا جەختی لەوە كردەوە كە لە فڕۆكەخانەی جدەش بۆ ئەوەی بە خێرایی كاروبارەكان جێبەجێ بكرێن گۆڕانكاری كراوە، پرسی كەم ئاوی لە مەككە چارەسەر كراوە و ئامادەكارییەكان بەردەوامن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.