لەرونكردنەوەیەكدا ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاماژە بەوە دەكات كە رژێمی ئەسەد بەسود وەرگرتن لەو بێدەنگیەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆمبی ساچمەیی بەكاردێنێت كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان و ڕیكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەكارهێنانی ئەو بۆمبە قەدەغەیە .
لە ڕونكردەوەكەدا باس لەوە كراوە كە رژێمی ئەسەد لە ماوەكانی نێوان ٣١ ی كانونی دووەم تا یەكی ئازار لە شارۆچكەی یەبرودی سەر بە ناوچەی قەلەمونی باكوری دیمەشق بۆمبی ساچمەیی بەكارهێناوە و ئاماژەی بەوەش داوە لەو هێرشانەدا ١٣٨ كەس گیانیان لەدەستداوە كە ٦٤ یان مناڵ و ١٤ یان ئافرەتن .