زه‌ریف: "پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا باشە"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: - "كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتوو ده‌نێت".
Tahran
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یان به رابه‌رایه‌تی سه‌ركۆمار حه‌سه‌ن روحانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتوو گیراوه‌ته‌به‌ر.
له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا، زه‌ریف بۆ میدیای ئێران دوا و باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركدا تاوتوێی بابه‌ته‌كانی وه‌ك ئیدلب، هه‌ژموونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا، قۆناغی سیاسیی سووریا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر تاوتوێكردووه.
زه‌ریف ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركدا دانوستانی كردووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یش هه‌لێكی باش بوون بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گوتی: "كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتوو ده‌نێت".
زه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا هاریكاری نێوان توركیا و ئێران درێژه‌ی هه‌یه و رێككه‌وتن كراوه له‌باره‌ی بژارده‌ی بازرگانی، هاریكاری له بواری وزه و سیستمی بانكی و دامه‌زراندنی میكانیزمی هاوشێوه‌ی INSTEX.
ئەو گوتیشی: "توركیا لەگەڵ ئەوەدایە لە بابەتی ئابووری، ئاسایش، سیاسیی و ناوچەییدا، هەماهەنگی لەگەڵ ئێران‌دا بكات. لە میانی 30 ساڵی رابردوودا هێندەی ئەم چەند ساڵەی كۆتایی پەیوەندیمان باش نەبووە".
زەریف هەروەها لەبارەی دانانی سوپای پاسداران لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا لە لایەن ئەمریكاوە رایگەیاند، لەوبارەوە نامەیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە بیانییەكان ناردووە و گوتی:
"ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لەڕووی سیاسیی و یاساییەوە مەترسیدارە. هاوكات لەڕووی پەیوەندی و مافی نێودەوڵەتییەوە جێگای نیگەرانییە. لە نامەكەدا لەوبارەوە هۆشداریم داوە و جەختم لە پێویستی دژایەتیكردنی ئەم هەنگاوە نایاساییەی ئەمریكا كردووەتەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن