نیویۆرك
رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ لە لێدوانێكی چاپەمەنیدا ئاماژەی بەوە كرد كە بە ھۆی ھێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ئیدلێبی سوریادا بەلانی كەمەوە حەفت ھاوڵاتی مەدەنی كوژراون و دانیشتوانی گوندەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە لە گوندەكانیان ھیچ ئامانجێكی دیاری سەربازی نییە، بۆیە پێویستە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو ھێرشە نایاساییانە بكرێ.
رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ داوای لێكۆڵینەوە كردن لەسەر ھێرشەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان بۆ سەر ئیدلێب دەكا كە بە ھۆیانەوە بە لانی كەم حەفت كەسی مەدەنی كوژراون تا بزانرێ ئایا یاساكانی شەڕ پێشێل كراون یا نا ؟
جێگری سەرپەرەشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە نادیم ھوری گوتی: "پێویستە ئەمریكا و ھاوپەیمانان بۆ ئەوەی زیان نەگەینێننە خەڵكی مەدەنی ھەر جۆرە رێوەشوێنێكی پێویست بگرنە بەر و ھەروەھا پێویستە لێكۆڵینەوە لە سەر ھەموو ئەو ھێرشانەی ئەمریكا بكرێ كە دەگوترێ بە ھۆیانەوە خەڵكی مەدەنی كوژراوە،
ھەروەھا پێویستە لەو بارەوە زانیاریش پێشكەشی رای گشتی بكرێ و ئەگەر ھاتوو پێشێلكردنی یاساكان دەستنیشانكرا ئەوا دەبێ بە شێوەی گونجاو قەرەبووی قوربانیان بكرێتەوە.